Kurdistan
کرێکارێکی دیکەی ڕووداوەکەی توەسپی سلێمانی گیانی لەدەستدا
پەیامی کورد... کرێکارێکی دیکەی ڕووداوەکەی توەسپی سلێمانی گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ سێ شەممە ڕووخانی دیواری بیانەیەک لەگەڕەکی توەسپی مردنی دوو کرێکار و برینداربوونی چەند کرێکارێکی دیکەی لێکەوتەوە.
پەیامنێری کوردیو لە شاری سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی تووەسپی لەسەر ڕێگەی مێرگەپان دیواری خانوویەک بەسەر کۆمەڵێک کرێکاردا ڕووخاوە، بەو هۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی گەیەندرایە پزیشکیی دادی سلێمانی.
هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو: جگە لە گیان لە دەستدانی کرێکارێک، سێ کرێکاری دیکەش برینداربوون و کە بەداخەوە نیوەڕی ئەمڕۆ کرێکارێکی دیکەی ڕووداوەکە لە شاری سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.