Kurdistan
سەرۆک بارزانی بە سەردانێکی فەرمی لە بەغدایە
مهسعود بارزانى سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ئێوارهى دوێنێ گهیشته بهغدا و چهند كۆبوونهوهیهك ئهنجامدهدات.
سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە بەغدا و وا چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدۆلمەهدی ، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق موحەمەد هێلبووسی سەرۆکی پارتی دەعوا نووری مالیکی ، سەرۆکی ڕێکخستنی حیکمە عەممار حەکیم و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری ووتوووێژ و هەروەها چەندین چاوپێکەوتن ئەنجام بدات .
لەم سەردانەدا ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و چەندین ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئازاد بەرواری و چەند بەرپرسی دیکە لەگەڵ سەرۆک بارزانی بەشداری ئەم چاوپێکەوتنە دەبن .
.