TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 31 Mayıs 2019 14:19

پەیامی کورد   ...    لە پەیامێكدا، سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیدانەی تەقینەوەكانی شاری كەركووك دەكات و داوا لە حكومەتی عێراق دەكات بە زوترین كات ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە ئاشكرا بكرێن و بە سزای خۆیان بگەیندرێن.

لەو پەیامەدا سەرۆک مەسعود بارزانی، وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی بۆ قوربانیانی ئەو رووداوە تیرۆریستیانە، ڕاشیگەیاندوە، "ئامانجی تیرۆر تێكدانی پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی كەركووكە و مەترسییەكی گەورەیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و ئاسودەیی خەڵك"

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەشڵێت،"بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر بە تایبەت لە شاری كەركووك، پێویستە كاری هاوبەش و هەماهەنگی تەواو لەنێوان هێزی پێشمەرگە و دامودەزگاکانی هەرێم و حكوومەتی عێراق هەبێت، لەپێناو بنبڕكردنی هەڕەشەی تیرۆر و پاراستنی پێكهاتەكان و گەڕاندنەوەی كەركووك بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

Paylas: