Kurdistan
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەكات
پەیامی کورد … سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەكات
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێم دەكات و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و بەرپرساندا كۆببێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئایاری ٢٠٢١،محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێك دەگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکەن.
سەردانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ هەرێم لەكاتێكدایە، بڕیارە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.