Kurdistan
سەربازێکی کورد لە ئورمیە خۆی کوشت
پەیامی کورد... سەربازێکی کورد لە ئورمیە خۆی کوشت
سەربازێکی کورد و خەڵکی شاری شووت بە ناوی مەحموود ئارەش، لە کاتی تێپەڕکردنی ماوەی سەربازیی زۆرەملێ لە بنکەی سوپای ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢١ی مەیی ٢٠٢٣)، سەربازێکی کورد بە ناوی مەحموود ئارەش، خەڵکی شاری شارۆچکەی "یوولاگەلدی" سەر بە شای شووت لە پارێزگای ئورمیە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سەربازە لەناو بنکەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شاری ئورمیە بە چەکی ڕێکخراوەیی سوپا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تاکوو ئێستاش هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو ڕوون نەبووەتەوە.
تەرمی ئەو سەربازە ئەمڕۆ دووشەممە، ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، لە زێدی لەدایکبوونی خۆی ئەسپەردە کراوە.