TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەربازێکی کورد لە کرماشان خۆی کوشت

Navas Jan
Admin
📅 19 Temmuz 2022 17:31

پەیامی کورد... سەربازێکی کورد لە کرماشان خۆی کوشت

لاوێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی بنیامین سەبزی تەمەن ٢١ ساڵ کە لە شاری کرماشان سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بوو، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، بنیامین سەبزی ڕۆژی شەممە ١٦ی تەمموزی لە شوێنی خزمەتی زۆرەملێی خۆی لە کرماشان خۆی هەڵواسیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم سەربازەی خەڵکی ئیلام لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە ئێران یەکێک لەو دەگمەن وڵاتانەیە کە خزمەتی سەربازی لەو وڵاتەدا ناچارییە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری سەرباز بە هۆی گوشاری دەروونی و ماددی کە لە ماوەی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی تووشی دەبن، کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.

Paylas: