TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاعێر و نووسەرێکی خەڵکی مەریوان بە ٣ ساڵ بەند کردن حوکم درا

سارا
Yazar
📅 20 Ağustos 2018 16:29

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ئارام فەتحی چالاکوانی ئەدەب و کەلتوور ، شاعیر و نووسەر کە پێشتر لە دوو حوکمی جیاوازدا سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی سزاکەی بەڕێوەبچێت.

ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٧دا بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی حکوومەت لە ڕێگای ڕێکخستنی کەمپەینی " نا بۆ کوشتنی کۆڵبەران و نا بۆ رێگای مەرگ " بە دوو ساڵ زیندان سزا درابوو.

هەروەها دواتر ناوبراو لە لایەن کۆمەڵی دادوەری قودسی تارانەوە بە تاوانی چوونە دەرەوەی نایاسایی لە ئێران و چوون بۆ ووڵاتی ئەڵمانیا سزای ١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

بە پێی زانیارییەکان، دوای تانەدان لەو سزایە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، لە لقی ٤ی دادگای ئینقلابی شاری سنە دانیشتنی پێداچوونەوە لە سەر سزاکەی بەڕێوە بچێت.

ئارام فەتحی شاعیر و چالاکوانی ئەدەب و کەلتووری کورد دوو کتێبی شێعری چاپ کردووە و نووسین و کورتە چیرۆکەکانی لە ژمارەی زۆربەی بڵاوکراوەکانی ناوخۆی کوردستان و دەرەوە چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.

Paylas: