TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەپۆلێكی بەفر و بارانی زۆر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 11 Aralık 2021 16:29

پەیامی کورد … شەپۆلێكی بەفر و بارانی زۆر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ماڵپەڕێكی جیهانی كەشوهەوا پێشبینی دەكات لەكۆتای ئەم هەفتەوە شەپۆلێكی بەفروبارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات و تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ماڵپەڕی ئەكوا ویزەری كەشوهەوای جیهانی پێشبینی دەكات كە لە رۆژی 16ی ئەم مانگە واتە ڕۆژی پێنج شەممە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و ئەو شەپۆلە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو: لەو ماوەیەدا پلەكانی گەرما بۆ -3 پلە دادەبەزێت و نزمی پلەكانی گەرما تاوەكو دوایی سەری ساڵی تازەش بەردەوام دەبێت.

جێگەی باسە، پایزی ئەمساڵ ڕیژەیەكی كەم باران باریوەو ئەوەش مەترسی كەم بونەوەی ئاوی ژێر زەوی ووشكە ساڵی لێكەوتۆتەوەو لەئێستاشدا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان سونەتی نوێژەبارانە بەمەبەستی بارینی باران ئەنجام دەدرێت

Paylas: