شاندی باڵای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن
پەیامی کورد ... جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان باس له بوودجه‌ی گشتی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، بۆ دڵنیابوون له پرسی ناردنی بوودجه شاندێك ده‌چێته به‌غدا.
هیڤیدار ئه‌حمه‌د، ووتی : "له دواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز كه نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و ڕێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و عه‌لی سندی، وه‌زیری پلاندانان و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش تێیدا ئه‌ندامن، بڕیاریان داوه له نزیكترین كاتدا سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن. ئامانج له سه‌ردانه‌كه پرسی نه‌وت و پشكی بوودجه‌ی كوردستانه كه له‌وێ گفتوگۆی ورد بكرێت، ئه‌وه‌ش كه باس ده‌كرێت گوایه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ڕاده‌ست نه‌كات، به‌شه‌بوودجه‌ی کوردستان ده‌بڕدرێت ڕاست نییه، چوونكه سه‌نه‌دێكی یاسایی به‌هێز هه‌یه ئه‌ویش بوودجه‌ی یاسای 2019 به‌پێی یاساش كه‌س ناتوانێت ئه‌وه هه‌موار بكات كه باس له‌وه ده‌كات به‌غدا مولزه‌م كراوه به پێدانی به‌شه‌بوودجه‌ی كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌پێی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا كراوه كه سه‌رۆك بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی و به‌م دواییانه‌ش كاك نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامیان داوه".
هیڤیدار ئه‌حمه‌د هەروەها ئاماژەی دا: "هه‌ردوولا ڕێك ده‌كه‌ون و سوودمه‌ند ده‌بن له‌م ڕێككه‌وتنه، ئه‌م سه‌ردانه‌ش بۆ دڵنیایی زیاتره له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كراوه".
هەروەها : "ئه‌وه‌ی لێدوانیان دا كه گوایه بوودجه‌ی كوردستان دووباره ده‌كه‌وێته‌وه مه‌ترسییەوە كارێكی باشیان نه‌كرد، ئه‌و گرووپه له بازنه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراقدا ده‌سووڕێنه‌وه، له‌وێ مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن و به‌خراپ له دژی كوردستان به‌كاریان ده‌هێنن و ڕاسته ناتوانن بوودجه ببڕن، بەڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرفتی بۆ درووست بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وان ده‌بوو به‌رگری له كوردستان بكه‌ن، به‌داخه‌وه ئێستا زۆر له ده‌وری محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌سووڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆیانی لێ بكه‌ن".