Kurdistan
شاندێکی هەدەپە سەردانی هەرێم دەکات
بڕیارە شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە سیاسییەکانی کۆببێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فورات نیوز، بڕیاره ئەمڕۆ شەممە شاندێكی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سه‌ردانی هەرێمی كوردستان بكات.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە شانده‌كه دێنە شاری هه‌ولێر و سلێمانی ساردانەکەشیان ماوەی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
ئاشکراشکراوە، کە شاندەکە لههەریەکە لە (په‌روین بوڵدان) هاوسه‌رۆكی گشتی هەدەپە و (زه‌ینه‌ب بۆگا) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی و (فه‌له‌كناس ئووجا) و (عوسمان بایده‌میر) و (ئیمام تاشچیئه‌ر) په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په پێكدێت.
باس لەوەشکراوە، کە بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌یاندا شانده‌كه‌ی هەدەپە له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.