TR KU SO
FB X
Kurdistan

شۆڤیرێکی تەکسی لە هەولێر موسافیرەکەی کوشت

Navas Jan
Admin
📅 12 Ekim 2021 14:30

پەیامی کورد … شۆڤیرێکی تەکسی لە هەولێر موسافیرەکەی کوشت

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە شارۆچكەی بنەسڵاوە لەسەر كرێی سەرنشین دەمەقاڵێ لە نێوان شوفێری تەكسیەك و هاوڵاتییەك دروست بووە و بە هۆیەوە شوفێرەكە تەقەی لەو هاوڵاتییە كردووە و كوشتوویەتی.

لە راگەیەنراوێكی پۆلیسی هەولێر هاتووە: "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگادار كرانەوە، بە بوونی رووداوێكی كوشتن، دەستبەجێ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەركەوت، هاووڵاتیەك دوای دروستبوونی دەمەقاڵە لەگەڵ شوفێری تەكسیەك لەسەر كرێی گواستنەوە، شوفێرەكە گوللـەیەك لەسەری ئەو هاوڵاتییە داوە و كوشتوویەتی".

ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتبار لە شوێنی رووداو هەڵاتووە و "دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە كرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە، بۆ ئەوەی بكەری سەرەكی تاوانەكە دەستگیر بكات".

Paylas: