TR KU SO
FB X
Kurdistan

سه‌روو 50 پله‌ی سه‌دی له‌ ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی کوردستان تۆماركرا

Navas Jan
Admin
📅 09 Ağustos 2023 13:47

پەیامی کورد... سه‌روو 50 پله‌ی سه‌دی له‌ ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی کوردستان تۆماركرا


بەریوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،بەرزترین پلەی گەرمی ئەمرۆ له‌ خانەقەین تۆماركرا كه‌ بە ٥١ پلەی سیلیزیه‌و گەرمترین ناوچەیە لە هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی سێشەممە8_ ی ئابی 2023، وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن بەشی پێشبینی کەشوو هەوا ئەو ناوچانەیان ئاشکرا کرد کە پلەی گەرما تێندا بەرزە، بەپێی ئەو وێنە ڕونکردنەوەیەی بڵاویکردۆتەوە بەرزترن شوێن خانەقینە بە پلەی ٥١ و دواتر کەلار و دوزخورماتوو بە ٤٩ پلەی سیلیزی و هەروەها لە خەبات ومەیدان پلەکانی گەرما بوونەتە ٤٨ پلەی سیلیزی.

ئەمە لە کاتێکدایە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی ٤٢ پلە، لە کەرکوک ٤٧ پلە، لە دهۆک ٤٤ پلە، لە هەڵەبجە ٤٥ پلە و لە هەولیر ٤٥ پلە تۆمارکراوەن.

Paylas: