شەش تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... شەش تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠٢ توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون ، شه‌ش كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌٤ی كانونی دووه‌می ٢٠٢١، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا ١٠٢ تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته ١٠٣ هه‌زار و ٧٦٤ كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوو شه‌ش كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەمەش كۆی گشتی گیان له ده‌ستدانیش گه‌یشته سێ هه‌زار و ٣٩٧ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان له ئاماره‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه، ٩٣٨ كه‌س چاكبونه‌وه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوونه‌وه ٧٤ هه‌زار و ١٣٦ كه‌سی تێپه‌ڕاندووە.