شوانێک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو
پەیامی کورد ... شوانێک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو
بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتییەکی کورد بە سەخی بریندار بوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، بە هۆی تەقنیەوەی مینێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شبۆ هاووڵاتییەک بە ناوی عەزیز ڕوونەما تەمەن ٤٢ ساڵ بە سەختی بریندار بووە و لاقێکی لە دەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەزیز ڕوونەما خەڵکی شنۆ لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە شوێنێک بە ناوی ”هەواری ئێسک“ چووەتە سەر مین.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوو (خەزەڵوەر)، لانیکەم ٥ هاووڵاتیی کورد لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە کەسێکیان گیانی لە دەست داوە.