Kurdistan
سلێمانی / ڕووداوێکی هاتووچۆ ٨ قوربانی لێکەوتەوە
پەیامی کورد ... سلێمانی / ڕووداوێکی هاتووچۆ ٨ قوربانی لێکەوتەوە
ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان دوکان - سلێمانی ڕوویدا و لە ئەنجامدا ٨ هاووڵاتی بوونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەنزیک بازگەی قەمتەران لە ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕووداوێکی هاتووچۆ روویداوە و بەوهۆیەشەوە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بی ئێم دەبڵیو و پیکابێکی بارهەڵگر روویداوە و جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو چوار هاوڵاتییە، چوار کەسی دیکەش برینداربوون.