TR KU SO
FB X
Kurdistan

کاتی هەناردەکردنی بوودجە هەرێمی کوردستان لە بەغداوە ئاشکرا دەکرێت

سارا
Yazar
📅 20 Mayıs 2020 20:09

پەیامی کورد    ...    کاتی هەناردەکردنی بوودجە هەرێمی کوردستان لە بەغداوە ئاشکرا دەکرێت 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەك درووست كراوە و سەرقاڵی ئەوەیە پڕۆژەیاسایەك ئامادە بكات، بۆ ئەوەی دوای جەژن رەوانەی پەرلەمانی بكات و بۆ پشكی هەرێمیش گەیشتوونەتە ئەنجامی باش.

د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : "دوای پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، لیژنەیەك لە وەزارەتی دارایی درووست كراوە، بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسایەك بۆ ماوەی شەش مانگی ئەمساڵ ئامادە بكات و دوای جەژنی ڕەمەزان ڕەوانەی پەرلەمانی بكات، تا دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت".

بڕیاردەری لیژنەی دارایی گوتیشی: "بۆ پشكی هەرێمی كوردستان و ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا لە ڕابردوودا كراوە، پرسێكی سیاسییە و گفتوگۆش لە نێوان هەرێم و بەغدا كراوە و ئەنجامی باشی هەبووە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت بگەنە ئەنجامێك".

Paylas: