TR KU SO
FB X
Kurdistan

یەکێتیی ئەورووپا هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی شەرمەزار کرد

Navas Jan
Admin
📅 18 Ekim 2020 02:45

پەیامی کورد ... یەکێتیی ئەورووپا هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی شەرمەزار کرد

 

نوێنەری یەكێتی ئەوروپا لە عێراق لە راگەیەنراوێكدا هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی لە بەغدای شەرمەزار كرد.

 

نوێنەری ئەوروپا رایگەیاند بە ئامانجگرتنی بارەگای پارتی جێگای داخ و نیگەرانییە، چونكە نابێت توندوتیژی هۆكاری دەربڕین بێت.

 

ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشدی شەعبی بارەگای پارتییان لە بەغدا سووتاند و حكومەتی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەك پێكبهێنێت بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا.

Paylas: