TR KU SO
FB X
Kurdistan

یۆنامی لە سەر هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی هاتە دەنگ

Navas Jan
Admin
📅 18 Ekim 2020 11:31

پەیامی کورد ... یۆنامی لە سەر هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی هاتە دەنگ

 

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق- یۆنامی نیگەرانی خۆی لەبەرامبەر سووتاندنی ئاڵای کوردستان و هێرشکردنە سەر بارەگای لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەردەبڕێ.

 

یونامی لە توویتەکەیدا ڕایگەیاندووە "نیگەرانی خۆمان سەبارەت بە سووتاندنی ئاڵای کوردستانی عێراق و هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەردەبڕین".

 

راشیگەیاندووە "کاری توندوتیژی و تۆقاندن ( کە هەرگیز چارەسەری ناکۆکی نین) پێویستە ئیدانە بکرێن، لە راستیدا، عێراق پێویستی بە یەکڕیزی و سەقامگیری و گفتوگۆ هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە و گرفتە زۆرەکانی".

Paylas: