TR KU SO
FB X
Kurdistan

٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 09 Şubat 2022 00:12

پەیامی کورد... ٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕای دەگەیێنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٧٩ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ ی شوباتی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست پەیامی کورد کەوتووە نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦ هەزار و ٥٣٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەزار و ٧٩کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون هەزار و ٤٩١ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: