TR KU SO
FB X
Kurdistan

٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 13 Aralık 2020 20:29

پەیامی کورد ... ٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

به‌پێی دواین ڕاگەیاندراوی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان ١٦٧ تووشبووی نوێ تۆمار كراوه‌، هاوكات ١٥٨ كه‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و په‌تاكه‌یان تیپه‌ڕاندوه‌.

 

بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوە له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو چوار هه‌زارو ٧١٣ پشکنینی نوێ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش ١٦٧ تووشبووی نوێ تۆمار كراوون، هاوكات ڕێژه‌ی چاکبوونه‌وه‌ له‌ په‌تاكه‌  ١٥٨ كه‌س بووه‌، هه‌ر به‌هۆی كۆڕۆناشه‌وه‌ له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.

 

 

ئاماری گشتی:

 

پشکنین ٨٦٧٩١٠ (٣٠٣٨٠٤ هەولێر، ١٩٠٧٤٧ سلێمانی، ٣٦٦٢٣٤ دهۆك، ٧١٢٥ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٠٢٩٦ (٣٥٦٩٢ هەولێر، ٢٩١٠٦ سلێمانی، ٣٢٤٠٧ دهۆك، ٣٠٩١ هەڵەبجە)

چاکبوون ٦٤٥٨٩ (٢٢٧٢٢ هەولێر، ١٩٩١٨ سلێمانی، ١٩٠٥٩ دهۆك، ٢٨٩٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٣٢٤١٦ (١٢٠٧٧ هەولێر، ٧٥٨٦ سلێمانی، ١٢٦٩٣ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە)

مردن ٣٢٩١ (٨٩٣ هەولێر، ١٦٠٢ سلێمانی، ٦٥٥ دهۆك، ١٤١ هەڵەبجە)

Paylas: