TR KU SO
FB X
Kurdistan

١١ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 16 Aralık 2020 23:26

پەیامی کورد ... ١١ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی‌ ٢٤ كاتژمێری‌ رابردوودا بەهۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوە ٢٣٨ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و ١١ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ هەرێمی کوردستان ئاماری‌ ٢٤ كاتژمێری‌ رابردووی‌ تایبەت بە ‌كۆرۆنای‌ بڵاوكردەوە و بەپێی‌ ئامارەكە، لە ئەنجامی‌ ئەو پشكنینانەی‌ ئەنجامدراون، ٢٣٨ توشبووی‌ نوێی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا دەستنیشانكراون، بەوەش كۆی‌ گشتی‌ توشبووان گەیشتە  ١٠٠ هەزار و ٩٥٧ تووشبوو.

 

هەر بەپێی‌ ئامارەكە، لەو ماوەیەدا  ١١ كەس بەهۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی‌ گشتی‌ گیان لەدەستدان گەیشتە ٣  هەزار و ٣١٤ كەس.

 

هەروەها، لەو ماوەیەدا  ٣٠٩ كەس كە ‌هەڵگری‌ ڤایرۆسەكە بوون چاكبوونەتەوە،  بەوەش كۆی‌ گشتی‌ چاكبوونەوە گەیشتوەتە  ٦٥ هەزار و  ٥٩٢ كەس.

Paylas: