TR KU SO
FB X
Kurdistan

١٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 16 Ekim 2020 20:58

پەیامی کورد ... ١٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٣٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ هەینی ١٦ی تەشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٣٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٧٥ حاڵەت لە هەولێر، ٢٠٧ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٢ حاڵەت  لە گەرمیان، ٢٠ حاڵەت لە هەڵەبجە و ٣٩٨ حاڵەت لە دهۆک.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ٤٥٣ تووشبووی پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١١٦ حاڵەت لە هەولێر، ١٨ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٧ حاڵەت  لە گەرمیان، ٢٥ حاڵەت لە هەڵەبجە و ٢٥٧ حاڵەت لە دهۆک بووە.

 

هەروەها، ١٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بەجۆرێک حەوت حاڵەت لە سلێمانی، سێ حاڵەت لە دهۆک، پێنج حاڵەت لە هەولێر، یەک حاڵەت لە هەڵەبجە ودوو حاڵەت لە راپەرین بووە.

Paylas: