TR KU SO
FB X
Kurdistan

١٥ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 21 Ekim 2020 20:42

پەیامی کورد ... ١٥ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٧٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی تەشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٤٢٢ حالەت لە هەولێر، ١٠٠ حالەت لە سلێمانی، ٢٤ حالەت لە گەرمیان، ٢٤ حالەت  راپەڕین،  ٣٧ حالەت لە هەڵەبجە و ٤٧١ حالەت لە دهۆک بووە.

 

هەروەها، ٣٧٥ تووشبووی پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک  کە ١٤٣ حالەت لە هەولێر، ٣٣ حالەت لە سلێمانی، ٢٩ حالەت  لە گەرمیان، ٢١ حالەت لە هەڵەبجە و ١٤٩ حالەت لە دهۆک بووە.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ١٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە. سێ حالەتی مردن لە سلێمانی، پێنج حالەت لە دهۆک، پێنج حالەت لە هەولێر و دوو  حالەت لە هەڵەبجە تۆمار کراوە.

Paylas: