Kurdistan
٥ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد... ٥ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ١٦١ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ دوو شەممە ٧ ی شوباتی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست پەیامی کورد کەوتووە نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦ هەزار و ٣٢٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەزار و ١٦١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون هەزار و ٧٩٧ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.