سەرۆکی حکوومەت سەردانی سهرۆكى كهنیسهى كلدانى له عێراق و جیهان کرد
PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت سەردانی سهرۆكى كهنیسهى كلدانى له عێراق و جیهان کرد
سێشەممە 6/16، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدرای مار یووسفی کلدانی له قەزای عهنکاوە کرد و لەلایەن پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سهرۆكى كهنیسهى كلدانى له عێراق و جیهان و ژمارهیهك له پیاوانى ئایینی و کەسایەتی و پەرلەمانتارانی کریستییان پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای بەخێرهێنانی بۆ هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی دەست بەکاربوونیشی لە پاتریارک نۆنا کرد و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
سهرۆكى كهنیسهى كلدانى له عێراق و جیهان، سوپاسی سەردان و پشتیوانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
پارتریارک نۆنا هەروەها ستایشی پرۆژە و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی کرد و ووتی ئێوە پیاوی کردارن.
16 حوزەیران 2026