TR KU SO
FB X
Kurdistan

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەرکار قۆناغی باشی بڕیوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 15 Nisan 2026 04:15

PeyamaKurd - ​پڕۆژەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەرکار قۆناغی باشی بڕیوە

لە شارەدێی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پڕۆژەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کەوتووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە؛ بەڕێوبەری شارەدێیەکەش دەڵێ، دوای تەواوبوونی نەخۆشخانەکە، خزمەتێکی بەرچاو پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکات.

​جەوهەر محەمەد، بەڕێوبەری شارەدێی دەرکار ڕایگەیاند: "لە ناحیەی دەرکار، جگە لە هەبوونی سێ بنکەی تەندرووستی، نەخۆشخانەی گشتی و فریاکەوتن نییە، لەبەر ئەوەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی درووستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەرکاری خستووەتە بواری جێبەجێ کردن و تا ئێستا %٨٠ی پڕۆژەکە تەواو بووە؛ چاوەڕێ دەکەین لە کاتی خۆیدا تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەتی دانیشتووانی ناوچەکە."

​بەڕێوبەری شارەدێی دەرکار گوتیشی: "دوای تەواوبوونی نەخۆشخانەی فریاکەوتن، ئامێر و ستافی پێویست لەلایەن تەندرووستییەوە بۆی دابین دەکرێت و چیتر هاووڵاتییان بۆ حاڵەتی فریاکەوتن پێویستیان بە چوونە دەرەوە لە شارەدێی دەرکار نابێت."

​جەوهەر محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پڕۆژەکە کاریگەریی زۆری لەسەر کەرتی تەندرووستی ناوچەکە دەبێت، چونکە پێشتر بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانەی فریاکەوتن، دانیشتووانی دەرکار ڕوویان لە فریاکەوتنی زاخۆ دەکرد، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر ڕەوشی تەندرووستی نەخۆشەکان هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی دەرکار دەبێتە خاوەن فریاکەوتن، خزمەتگوزاری فریاکەوتن لێرەوە پێشکەش بە چارەخوازان دەکرێت."

Paylas: