Werzis
گریزمان.. پەیوەندیم بە بەرشەلۆنەوە نەکردووە
گریزمان.. پەیوەندیم بە بەرشەلۆنەوە نەکردووە
ئەنتۆنێۆ گریزمان یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و هێرشبەری یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید رەتی دەکاتەوە کە رێککەوتبێت لەسەر گواستنەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە لە کاتی گواستنەوەی هاوینەدا.
لە لێدوانێکیدا گریزمان بۆ کەناڵی « تیلیفۆت»ی فەرەنسی وەڵامی پرسیارێکی دایەوە کە گوایە لەگەڵ بەرشەلۆنە باسی ئەوە کراوە کە بچیتە ریزەکانیانەوە، ئەویش ووتی: ئەو هەواڵانە دورن لە راستیەوە و هەمووی پڕو پاگەندەیە.
هەروەها ئەوەیشی باسکرد ئەگەر ریزەکانی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەردید جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات ئەوە پێش جامی جیهانی روسیا دەبێت، تاوەکو بەشێوەیەکی باش خۆی بۆ جامی جیهانی ئامادە بکات، دەڵێت دەمەوێت پێش جامی جیهانی هەمووشت کۆتایی پێ بێنم و نامەوێ لە کاتی مەشقەکانمان لەگەڵ هەڵبژادەکەمدا سەرقاڵی ئەو کارانە بم.