پەیامی کورد ... ژاپۆن بە نیازە پیلانی جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئەمریکا هەڵوەشێنێتەوە
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ، پیلانی جێگیر کردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی زەوینی ئەمریکی ڕاگیراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ، شینزۆ ئابێ ڕایگەیاند : دەوڵەتی ژاپۆن بە نیازە بەرنامەی جێگیر کردنی سیستەمگەلی بەرگری مووشەکی زەوینی ئەمریکی جۆری Aegis Ashore لە هەفتەی داهاتووی دانیشتنی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی دا هەڵوەشێنێتەوە .
لە سەرەتای ئەم هەفەتەیەدا ، وەزیری بەرگری ژاپۆن ، تارۆ کۆنۆ لە ڕاوەستانی جێگیرکردنی سیستەمگەلی بەرگری مووشەکی زەوینی لە قەزاکانی ئاکیتا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو ووڵاتە و لە یاماگووچی لە باشووری ڕۆژهەلات تا ساڵی ٢٠٢٣ هەواڵیدا . دووری کارایی ئەم سیستەمانە ئەو جۆرەی کە چاوەڕوان دەکرێت ، دەتوانێ هەموو ووڵات بخاتە ژێر پۆشسێ خۆیەوە . وەزیری کاروباری دەرەوە هەروەها ووتی : ڕێکخستنی پێویست بۆ متمانە لە کەوتنی بۆستەری مووشەک لە دوای هاوێشتن بە تەوای لە سنووری شوێنی تاقیکردنەوەکە و نە لە شوێنگەلی نیشتەجێ بوون ، نە تێچووی ماڵی و کاتی زۆری پێویستە
ویلایەتەیەکگرتووەکانیش بە نۆبەی خۆی ڕایگەیاند : کە ئەوان پیلانی جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی زەوینی جۆری Aegis Ashore لە ژاپۆن بە ڕاگیراو دەزانن بەڵام هەڵنەوەشاوەتەوە . سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن شینزۆئابێ ووتی کە ستراتیژی ئەمنییەتی داهاتووی ئەم ووڵآتە لە هاوینی ئەمساڵ دا دەخرێتە واری پێداچوونەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە