ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە عێراق بوو بە ٤ ژمارەیی

ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە عێراق بوو بە ٤ ژمارەیی

پەیامی کورد     ...    ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە عێراق بوو بە ٤ ژمارەیی  / ژمارەی تووشبووان گەیشتە سنووری ٣٠ هەزار کەس

داتاکانی فەرمی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە عێراق نیسان دەدات کە بە ڕێکۆرد شکێنی لە ئاماری ڕۆژانەی خۆیدا تووشبووان و مردن و قوربانیانی ئەم نەخۆشییە ، ژمارەی تووشبوان لەم ووڵاتەدا بە سنووری ٣٠ هەزار کەس گەیشتووە و زیاتر لە هەزار کەسیش گیانی خۆیان لەدەستداوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئیدارەی تەندرووستی گشتی وەزارەتی تەندرووستی و ژێنگەیی عیراق ئێوارەی دوێنێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠ هەزار و ٢٢ حاڵەتی نوێ لە هەموو تاقیکاگانی تایبەتی سەرتاسەری ووڵاتدا خراونەتە بەر تاقیکردنەوە تاکوو داتای گشتی تاقیکردنەوەکان ئەنجام دراوە لە گەڵ ڤیرووسی نوێی کۆرۆنادا تاکوو ئێستا بە ٤٣٥ هەزار و ٢١٤ حاڵەت زیادی کردبێت . بۆیە دەرئەنجامەکان لە ماوی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا نیشاندەری ئەوەی کە هەزار و ٨٧٠ کەسی دیکە بەم ڤیرووسە تووشبوونە کە ئەم ژمارەیە ڕێکۆردێکی نوێ لە ئاماری ڕۆژانەی تووشبووان لەم ووڵاتەدا بە هەژمار دێت و دەرئەنجامدا ژمارەی تووشبووان بە ٢٩هەزار و ٢٢٢ کەس زیادی کردووە کە نیشان دەری زیاد بوونی زیاتر لە دوو بەرابەرە لە تەنیا ١١ ڕۆژدا

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە