دوو هاووڵاتیی مەهابادی دەستبەسەر کران

دوو هاووڵاتیی مەهابادی دەستبەسەر کران

پەیامی کورد... دوو هاووڵاتیی مەهابادی دەستبەسەر کران

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی لەج سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی تاهیر کەتانی تەمەن ٤٣ ساڵ و ئەمیر بابۆلی تەمەن ٤٠ ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٦ی تەمووزی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای مەهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا کاتژمێر ٦ی بەرەبەیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو کەسە و بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری ئەو دوو کەسەیان دەستبەسەر کردووە و ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی تاهیر کەتانی و ئەمیر بابۆلی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە