پەیامی کورد ... زانینی ئالزایمەر ١٧ ساڵ زووتر پێش ڕوودانی نەخۆشی بە هاوکاری ئامێرێکی هەستیاری ئاڵمانی
ئالزایمەر بەناوبانگترین شێوەی تێکچوونی بیرەوەری و عەقڵە . ئەم نەخۆشییە ماوەی ١٥ تاکوو ٢٠ ساڵ بە بێ ئەوەی کە نیشانەگەلی تایبەتی لە خۆی ئاشکرا بکات لە جەستە نەخۆش گەشە دەکات . زانینی پێشوەختەی نەخۆشی ئالزایمەر و هەنگاونان لە کاتی پێویست بۆ دەرمانی ئەم بابەتە کلیدی یە و حەیاتی یە .بەڵام گەیشتن بەم بابەتە هەموو کات ناکرێت .
بۆ ئەم مەبەستە تیمێکی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی ڕوور بۆخۆم ی ئاڵمانیا هەستیارێکی نوێی دیزاین کردووە کە توانایی هەیە نیشانەکانی نەخۆشی ئالزایمەر ١٧ ساڵ پێس دەرکەوتنی یەکەم نیشانەکانی لە خوێن بزانرێت .ئەم کارە دەتوانێ لۆچگەلی هەڵەی پڕۆتێئینی " ئامیلۆئید بێتا " بناسێت . لەگەڵ گەشەکردنی نەخۆشی ، ئەم لۆچییە نادرووستە دەبێتە هۆکاری بەدی هاتنی پاشماوەگەلێک لە مێشکدا بەناوی پلاکێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە