بەرزترین ئاستی کارەسات لە ئەمریکا ڕاگەێندرا

بەرزترین ئاستی کارەسات لە ئەمریکا ڕاگەێندرا

پەیامی کورد    ...   بەرزترین ئاستی کارەسات لە ئەمریکا ڕاگەێندرا .

بۆ یەكەمجار لە مێژوی ئەمریكا، سەرۆكی ووڵاتەكە دۆخی "كارەساتی گەورە"ی لە تەواوی ویلایەتەكان راگەیاند بەهۆی مەترسییەكانی ڤیرووسی كۆرۆناوە.
بە پێی هەواڵێک دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی سەردانێكی بۆ ویلایەتی وایۆمینگ، ووتارێكی پێشكەشكردووە و دۆخی تەواوی ویلایەتەكانی ووڵاتەكەی بە "كارەساتی گەورە" وەسفكردووە، لەكاتێكدا پێشتر لەكاتی هەر ڕووداوێكدا حاڵەتی "لەناكاو" رادەگەیەندرا.
راگەیاندنی دۆخی "كارەساتی گەورە" لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆناوەیە لە تەواوی ویلایەتەكانی ئەو ووڵاتە، بۆ یەكەمجاریشە لە ئەمریكا لە تەواوی ویلایەتەكان دۆخی "كارەساتی گەورە" رابگەێندرێت.
ئەمە لەكاتێكدا رۆژی رابردوو لە تەواوی ئەمریكا تووشبوونی ٢٠ هەزار كەس بە ڤیرووسی كۆرۆنا راگەێندرا، كە ئەوە بەرزترین ڕێژەیە لە یەك رۆژدا لە ووڵاتێكی جیهان تۆماربكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە