پەیامی کورد... پوتین: ھەر وڵاتێک ھێرشمان بکاتەسەر بەچەکی ئەتۆمی لەسەر زەوی دەیسڕینەوە
ڤلادیمیر پوتن هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە هێرشی دەرەکی بۆ سەر وڵاتەکەی ئاشکراکرد و وتی "هەر وڵاتێک بوێری ئەوەی هەبێت هێرشبکاتە سەر رووسیا بە موشەکی ئەتۆمی وەڵامی دەدەینەوە و لەسەر نەخشە دەیسڕینەوە".
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ھاوشێوەی ئەمریکا نایەوێت خۆی بەو چەک و کەرەستە سەربازییانەوە دەربخات کە ھەیەتی، چونکە چەکی زۆر پێشکەوتووتریان ھەیە بەراورد بە ئەمریکا، بەڵام ھیچ کاتێک ھاوشێوەی واشنتۆن نەیانکردوەتە ھۆکارێک بۆ ترساندنی وڵاتانی تر و خۆدەرخستن، ئەمەش مانای ئەوە نییە کە رووسیا توانای وەڵامدانەوەی نەیار و دوژمنەکانی نییە.
جەختیشی کردەوە لەوەی، بێدەنگبوونیان لەبەرامبەر ھەندێک وڵات تەنھا لەبەر ئاسایش و ئارامییە نەک نەبوونی توانای وەڵامدانەوە، بەڵام ھەر وڵاتێک راستەوخۆ بیەوێت ھێرش بکاتە سەر رووسیا، "بەچەکی ئەتۆمی لەسەر نەخشەی گۆی زەوی دەیسڕینەوە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە