تووشبوونی سێ پاسەوانی ئەمنییەتی ناتانیاهوو و کارمەندێکی سەرۆکی ئیسرائیل بە کۆرۆنا

تووشبوونی سێ پاسەوانی ئەمنییەتی ناتانیاهوو و کارمەندێکی سەرۆکی ئیسرائیل بە کۆرۆنا

پەیامی کورد     ...    تووشبوونی سێ پاسەوانی ئەمنییەتی ناتانیاهوو و کارمەندێکی سەرۆکی ئیسرائیل بە کۆرۆنا 

ئیسرائیل ،تووشبوونی سێ پاسەوانی ئەمنییەتی سەرۆکوەزیران و کارمەندێکی سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتەی بە کۆرۆنا پشتڕاست کردەوە 

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بەشی عەرەبی بنکەی هەواڵی " ئای ٢٤ نیووز " دەفتەری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە وەکوو بەشێک لە تاقیکردنەوەکانی هەمیشەیی بۆ دۆزینەوەی تووشبووان بە ڤیرووسی کۆرۆنا " بێنیامین ناتانیاهوو " سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە چەند ڕۆژی پێش تاقیکردنەوەی پزیشکی بۆ ئەنجام دراوە و دەرئەنجامەکەی نێگەتیڤ بووە 

لە بەردەوامی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە : هەروەها هەر لەم تاقیکارییەدا ڕوون بووەتەوە کە سێ کەس لە پاسەوانانی ئەمنییەتی بەرپرسی پاراستنی ماڵی فەرمی سەرۆکوەزیران ، تووشی کۆرۆنا بوونە و بە دوای ئەوەش دا پشکنینی ئێپیدمیۆلۆژیکی و تاقیکردنەوە لە هەموو هێزەکانی ئەمنییەتی لە ناوچەکە ئەنجام دراوە و دەرکەوتووە کە ئەوان لە دۆخێکی زۆر باش دان .

بە پێی ڕاگەیاندنی دەفتەری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە گرینگیدان بەوەی کە پاسەوانانی ئاماژە پێکراو لە ناوەندی پاسەوان و پۆستەکانی پشکنینی دەرەوەی ماڵەکەی ناتانیاهوو ئامادەییان هەبووە و نەچوونەتە ئەوێ داوای لێ نەکراوە کە هیچ جۆرە سنوورێک بپارێزێت .

هەروەها بنکەی سەرۆککۆماری یش جگە لە پشتڕاست کردنەوەی تووشبوونی کارمەندیکی خۆی بەم ڤیرووسە ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا ، ووتووێژ و قسە لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار لە وەزارەتی تەندرووستی لەگەڵ ئەو دەستە لە کارمەندانەی دیکە کە داوایان لێدەکرێت بکەونە قەرەنتینەوە 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە