نزیکەی ٣ هەزار ئێزدی چارەنووسیان نادیارە

نزیکەی ٣ هەزار ئێزدی چارەنووسیان نادیارە

پەیامی کورد... نزیکەی ٣ هەزار ئێزدی چارەنووسیان نادیارە

نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزدی ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعشەوە بۆ سەر ئێزدییەکان زیاتر لە ٦ هەزار ئێزدی ڕفێنراون، تائێستا نزیکەی ٣ هەزار ئێزدیی ڕفێنراویش ماون و ڕزگار بکرێن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزدیی ئاشکرایکردوە، لە کاتی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر ئێزدییەکان ٦ هەزار و ٤١٧ ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێنراون، تا ئێس تاش ٣ هەزار و ٥٥٢ یان ڕزگار کراون و تەرمی ١٤٦ ڕفێنراویش دۆزراونەتەوە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا ٢ هەزار و ٧١٩ ئێزدیی ڕفێنراو ڕزگار نەکراون، زیاتر لە ١٠٠ هەزاریشیان ڕوویان لە وڵاتانی دەرەوە کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی نوسینگەکەش، ژمارەی ئێزدییەکان پێشتر نزیکەی ٥٥٠ هەزار کەس بوو، نزیکەی ٣٦٠ هەزاریان بەهۆی هێرشی داعشەوە ئاوارە بوون و نزیکەی ١٥٠ هەزار ئاوارەی ئێزدی گەڕاونەتەوە شنگال، یەک هەزار و ٢٩٣ ئێزدیش لەسەرەتای هێرشەکانی داعشەوە گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە