پەیامی کورد ... سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا دەکات
مەسروور بارزانی رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەتایبەتی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ دەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە 22-9-2020 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خوان خۆزێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق كرد و لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێسپانیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
باڵیۆزی ئیسپانیا ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان و هاندانی وەبەرهێنانی ئیسپانی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەتیش ئاماژەی بەوەدا؛ کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەتایبەتی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ دەدات و، ئاسانکاری پێویست پێشکەشی وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە