پەیامی کورد … وەزارەتێكی تر بڕیاریدا: بەبێ كارتی ڤاكسین مامەڵەی هاوڵاتیان رایی ناكرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە لەوەی، چیتر لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بەبێ كارتی ڤاكسین مامەڵەكانیان رایی ناكرێت.
وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، لە رێكەوتی 1ی 2ی 2022 بەدواوە پێویستە هاوڵاتیان لەكاتی سەردانیان بۆ وەزارەت كارتی وەرگرتنی ڤاكسینیان پێبێت، بەپێچەوانەوە رێگەیان پێنادرێت سەردانی وەزارەت بكەن.
روونیشكراوەتەوە ، ئەوەش بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا، لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان لە دامودەزگاكانی وەزارەت.
وەزارەتەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو فەرمانبەرانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە پێویستە تاوەكو 27ی ئەم مانگە وەریبگرن و كارتی ڤاكسین بنێرن، ئەوانەشی وەریان نەگرتووە پێویستە پشكنین ببەن كە لە 48 كاتژمێر كەمتر نەبێت، بە پێچەوانەوە بە نەهاتوو هەژمار دەكرێن، لە دوای رێكەوتی 1ی 2ی 2022ەوە هیچ كەسێك رێگەی پێ نادرێت سەردانی وەزارەتەكەیان بكات بەبێ بوونی كارتی ڤاكسین یاخود ئەنجامدانی تێستی كۆرۆنا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە