ئێران ڕەتیدەكاتەوە درۆنی وڵاتەكەی لە جەنگی ئۆكراینا به‌كارهاتبێت

ئێران ڕەتیدەكاتەوە درۆنی وڵاتەكەی لە جەنگی ئۆكراینا به‌كارهاتبێت

پەیامی کورد.... ئێران ڕەتیدەكاتەوە درۆنی وڵاتەكەی لە جەنگی ئۆكراینا به‌كارهاتبێت

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جارێكی دیكە ئەو ده‌نگۆیانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كە باس لەوە دەكەن ڕووسیا لە ئۆكراینا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی چەكداری كامیكازێی دەستكردی ئێرانی بەكارهێناوە و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ تاوتوێكردنی بابەتەكە لەگەڵ كیێڤ نیشاندا.

 

ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەنوێ كاردانەوەی نیشانداوە بەرامبەر بە بانگەشەكانی ناردنی چەك و لەنێویشیاندا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە وڵاتەكەیەوە بۆ ڕووسیا بە مەبەستی بەكارهێنانی لە جەنگی ئۆكرایندا.

 

باسی لەوەش كردووە، ئەو بانگەشانە بە ئامانجی سیاسیی لەلایەن میدیای سەربە وڵاتانی نەیاری ئێرانەوە بەرهەم دەهێنرێن و ڕایگەیاندووە: “لەپێناو ڕەواندنەوەی ئەو تۆمەتانە، ئامادەین بۆ تاوتوێكردنی لەگەڵ ئۆكراین”.

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كە وڵاتەكەی پێشتریش ئەوەی ڕاگەیاندووە كە دژی پێكدادان و جەنگە و تاران بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان داكۆكی لە یەكپارچەیی خاكی وڵاتان دەكات.

 

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی دوێنێیدا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ڤێدنت پاتڵ وێڕای ئاماژەدان بەوەی سیستمی درۆنی ئێرانی لەلایەن ڕووسیا لە ئۆكراین دژی ئامانجە سەربازیی و سڤیلەكان بەكاردەهێنرێت،

 

ڕاشیگەیاند: “كارپێكەرە ڕووسەكان بەمەبەستی بەكارهێنانی ئەم سیستمانە چوون لە ئێران مەشقیان پێكراوە. بەڵگەی زۆر هەن كە دەیسەلمێنن ئەم سیستمانە دژی ئامانجە سەربازیی و سڤیلەكان بەشێوەیەكی بەرفراوان بەكارهاتوون. ئەمریكا سڵ ناكاتەوە لەوەی سزا بەسەر بكەرانی ئەو كارەدا بسەپێنێت یان رێكار لە دژیاندا بگرێتەبەر”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە