پەیامی کورد ... دواهەمین زانیاری ئاماری تووشبووانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا ٢١٧ هەزار کەسی تێپەڕاند و کۆی تووشبوانی پەتاکە لە جیهان گەیشتە ٢٥ ملیۆن و ٣٨٧ هەزار کەس، لەسەر ئاستی جیهان ئەمریکا، لەسەر ئاستی ئەورووپا ئیسپانیا و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران زۆرترین تووشبووی پەتاکەیان تێدا تۆمارکراون.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای تووشبوانی کۆرۆنا تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتوەتە ٢٥ ملیۆن و ٣٨٧ هەزار و ٣٣٠ کەس، لەو ژمارەیەش ١٧ ملیۆن و ٧٠٩ هەزار و ٣٣١ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٨٥٠ هەزار و ٦٠٠ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا شەش ملیۆن و ١٧٣ هەزارو ٢٣٦ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، بەڕازیل بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و ٨٦٢ هەزار و ٣١١ بە پلەی دوەم و هیندستانیش بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و ٦٢١ هەزار و ٢٤٥ کەس لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت لە ڕووی بەرزی ژمارەی تووشبوانەوە.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی دوورگەی ئەفریقیا، ووڵاتی ئەفریقیای باشوور بە پلەی یەکەم دێت و ٦٢٥ هەزار و ٥٦ تووشبووی تێدا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران بە تۆمارکردنی ٣٧٣ هەزار و ٥٧٠ تووشبووی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تێدا دەرکەوتوە، لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەورووپاییش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی بەرزی ژمارەی تووشبوان و تا ئێستا ٤٥٥ هەزار و ٦٢١ تووشبوو لە ووڵاتەدا تۆمارکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە