پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی و باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌ورووپا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كیەتییە یان تاوتوێ کرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌میانەی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌ی.
به‌پێی راگه‌ێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24/9/2020 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له مارتن هۆس، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له عێراق كرد و له‌دیدارێكدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و په‌ڕه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌ورووپا تاوتوێكران.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه مارتن هۆس رایگه‌یاندوه، هه‌رێمی كوردستان نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، گه‌شه‌سه‌ندوه له عێراق و یه‌كێتی ئه‌ورووپاش ئاماده‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و هاندانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌ورووپایی بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان .
لای خۆشیه‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم سوپاسی پشتگیری یه‌كێتی ئه‌ورووپای كرد له هه‌رێمی كوردستان و باسی له‌وه‌كردوه، هه‌رێمی كوردستان، فاكته‌رێكی گرینگی سه‌قامگیرییه له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
مه‌سروور بارزانی هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌ی، له پێناو گه‌شه‌پێدانی زیاتری هه‌رێمی كوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە