كۆبونەوەی سێ‌ قۆڵی پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەستیپێكرد

كۆبونەوەی سێ‌ قۆڵی پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەستیپێكرد

پەیامی کورد ... كۆبونەوەی سێ‌ قۆڵی پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەستیپێكرد

 

شاندی یەكێتی و گۆڕان گەیشتنە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر و كۆبونەوەی سێقۆڵییان لەگەڵ پارتی دەستپێكرد.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠،شاندی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە جیا گەیشتنە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی-یەوە پێشوازییان لێكرا.

 

دواتر كۆبونەوەی سێ قۆڵی "پارتی، یەكێتی و گۆڕان" دەستیپێكرد و چاوەڕواندەكرێت بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بدرێت.

 

شاندی یەكێتی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و شاندی بزوتنەوەی گۆڕانیش لەلایەن عومەری سەید عەلی رێكخەری بزوتنەوەكە و شاندی پارتی-یش لەلایەن نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی حزبەكەوە سەرۆكایەتی دەكرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە