تەنھا ئەمڕۆ ٢١مۆڵەت ھەڵوەشێندراونەتەوە و زەوییەکانیش بۆ حکوومەت گەڕێندراونەتەوە

تەنھا ئەمڕۆ ٢١مۆڵەت ھەڵوەشێندراونەتەوە و زەوییەکانیش بۆ حکوومەت گەڕێندراونەتەوە

پەیامی کورد      ...    تەنھا ئەمڕۆ ٢١مۆڵەت ھەڵوەشێندراونەتەوە و زەوییەکانیش بۆ حکوومەت گەڕێندراونەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ھەر وەبەرھێنەرێک لە ئەنجامدانی پڕۆژەکەی کەمتەرخەم بێت، زەوییەکەی لێ وەردەگرنەوە و مووڵەتەکەشی ھەڵدەوەشێننەوە، تەنھا ئەمڕۆ ٢١مۆڵەت ھەڵوەشێندراونەتەوە و زەوییەکانیش بۆ حکوومەت گەڕێندراونەتەوە.

دکتۆر موحەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : "دەستەی وەبەرھینانی ھەرێمی کوردستان، بڕیارێکی داوە، کە ھەر وەبەرھێنەرێک کەمتەرخەم بێت و پڕۆژەکەی ئەنجام نەدات، مووڵەتی پڕۆژەکەی ھەڵوەشێننەوە و زەویەکەشی لێ وەردەگرنەوە و دەیگەڕێننەوە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان".

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ لە شوێنێک ١٠پڕۆژە و لە شوێنێک ٨ پڕۆژە و لە شوێنێک ٣ پڕۆژە، کە دەکاتە ٢١ پڕۆژە لە ھەرێمی کوردستان ھەڵوەشێندراونەتەوە".

گوتیشی: "بەردەوام دەبین لەو کارە و لەھەر شوێنێک کەمتەرخەمی ھەبێت، پڕۆژەکانیان ھەڵدەوەشێنینەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە