کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان بریندار بوو

کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان بریندار بوو

پەیامی کورد … کۆڵبەرێک لە سنووری کرماشان بریندار بوو

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شاری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥بەفرانباری ٢٧٢١ (٥ی ژانویەی ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی حاتەم ئەڵڵاوەیسی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەکەی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاخ کەوتووەتە خوارەوە و شانی تووشی شکان بووە.

حاتەم ئەڵڵاوەیسی بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە