پەیامی کورد ... لە خانەقین داعشی هێرشی کردە سەر چوار گوند
سەرچاوە ئەمنییەكان باس لەوەدەكەن، گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر چوار گوندی نێوان گوڵاڵە و خانەقین.
بەپێی زانیارییەكان، چەكدارەكانی داعش لەنێوان هەردوو قەزای گەڵاڵە و خانەقین و لەئەنجامی شەڕو پێكدادانەكاندا كەسێكی مەدەنی گیانی لەدەستداوەو سێ چەكداری سوپاو حەشدی عەشایەری كوژراون.
هەروەها باس لەوەشكراوە، دوای هێرشەكەی داعش بۆ سەر ئەو چوار گوندە، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپا چەند ناوچەیەكیان بۆردومان كردووە، بەبێ ئەوەی باس لەئەنجامەكەی بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە