پەیامی کورد ... ڕەخنەی تووندی باڵیۆزی ئێران لە ڕووسیا سەبارەت بە مێکانیزمی ماشە
باڵیۆزی ئێران لە ڕووسیا جگە لە ڕەخنە گرتن لە میکانیزمی ماشە ، سەبارەت بە ئینستێکس ، ڕایگەیاند : تاکوو ئیستا هیچ مامەڵەیەک لەم ڕێگایەوە ئەنجام نەدراوە
بە پێی ڕاپۆرتێک ، کازم جەلالی ، باڵیۆزی ئێران لە فێدراسیۆنی ڕووسیا ڕایگەیاند : تاران مێکانیزمی حەل و چارەسەری کێشە و گرفتەکان لە بەرجام دا ناعادیلانە هەژمار دەکات .
ئەو هەروەها ووتی : ئێمە لەو باوەڕەداین ئەمە هەوڵێکی ناعادیلانەیە . کاتێک ویلایەتەیەکگرتووەکان لە بەرجام دەرچوو ، ئێمە لەگەڵ بەرپرسانی سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەورووپا ووتووێژمان کرد کە میکانیزمی حەل و چارەسەری کێشە و گرفتەکانی بەرجام دەبێ چالاک بکرێتەوە ، بەڵام ئەوان بە قسەکانی ئێمە گوێیان نەدا
جەلالی هەروەها جەختی کردەوە کە ئێران هیوادارە کە ووڵاتانی ئەورووپایی سەرەڕای ڕێک خستنی میکانیزمی ماشە بە ڕێکەوتنەکانی خۆیان پابەند بن .
باڵیۆزی ئێران لە ڕووسیا هەروەها ووتی : ووڵاتانی ئەورووپایی ئەندامی بەرجام تاکوو ئێستا هێج هەوڵێکیان لە ڕاستای بەدیهاتنی ڕێکەوتنەکانیان لە بەرامبەر ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە ئەنجام نەداوە .
کازم جەلالی جەختی کردەوە کە ئەوان لە درووست کردنی میکانیزمی ئینستێکس هەواڵیان دا بەڵام هیچ مامەڵەیەک لەم چوارچێوەیەدا ئەنجام نەدراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە