پەیامی کورد... پەڕلەمانتارنی بریتانیا هۆشداری لە كەمبوونەوەی کۆگاکانی تەقەمەنی دەدەن
پەرلەمانتارانی بریتانیا ڕایدەگەیەنن بههۆی شەڕی ئۆکرانیاوه کۆگاکانی تەقەمەنی وڵاتهكه بهشێوهیهكی مهترسیدار كهمبونهتهوه، كه ئهوهش ئاسایشی نیشتمانی بریتانیا دهخاتە مەترسییەوە.
ئاژانسی میدیایی بی ئەی بریتانی لە زاری پهرلهمانتارانی لیژنەی بەرگری وڵاتهكهوه ڕایگەیاندوە: بریتانیا و هاوپەیمانەکانی دیکەی ناتۆ ڕێگەیان داوە یەدەگی تەقەمەنیەکانیان بۆ ئاستێکی مەترسیدار دابەزێت، لەکاتێکدا هەوڵدەدەن چهك و تەقەمەنی بۆ کیێڤ دابینبکهن لە شەڕی دژی لەشکرکێشی روسیادا.
ئەوەش خراوەتەڕوو: شێوازی دابینکردنی چەک لەلایەن حکومەتەکانی رۆژئاواوە گونجاو نیه و داوای لە وەزارەتی بەرگری کردوە پلانێکی کارکردن دابنێت بۆ کەمکردنەوەی ئەوکاتەی کە پێویستە بۆ گەڕاندنەوەی ئاستی کۆگاکان، رونە کە بریتانیا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ رێگەیان داوە کۆگاکانی تەقەمەنی بۆ ئاستێکی مەترسیدار کەمبکرێتەوە.
ڕوونیش كراوەتەوە: لەکاتێکدا روسیا روبەڕوی دابەزینی تهقمهنی له کۆگاکانیدا بوەتەوە، نەیارەکانی دەتوانن تواناکانیان بپارێزن و ئەگەریش هەیە زیادیشی بکەن.
پەرلەمانتاران هۆشداریش دهدهن له نەتوانینی بریتانیا لە گەڕاندنەوەی ئاستی پشکەکانی نەک تەنها توانای وڵاتهكه بۆ دوبارە دابینکردنەوەی چهك بۆ ئۆکرانیا ناهێڵێت، بەڵکو ئاسایشی وڵاتهكه بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک دەخاتە مەترسییەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە