سەرۆککۆماری فەڕەنسا فشارەکانی بۆ سەر کەسایەتییە سیاسی یەکانی لۆبنان زیاد دەکات

سەرۆککۆماری فەڕەنسا فشارەکانی بۆ سەر کەسایەتییە سیاسی یەکانی لۆبنان زیاد دەکات

پەیامی کورد     ...    سەرۆککۆماری فەڕەنسا فشارەکانی بۆ سەر کەسایەتییە سیاسی یەکانی لۆبنان زیاد دەکات

نووەسینگەی سەرۆکایەتی فەڕەنسا رایگەیاند، ئێمانوێل ماکرۆن فشارەکانی بۆ سەر سەرکردە و کەسایەتی سیاسییەکانی لۆبنان زیادکردوە، تا لەم هەفتەیەدا حکوومەتی نوێ پێک بهێنن و کۆتایی قەیرانی دوای شەڕی ناوخۆیی ئەو ووڵاتە بهێنن.

نووسینگەی سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بەردەوامە لە ئەنجامدانی پەیوەندی بە بەرپرسانی سیاسی لۆبنانەوە، بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا حکوومەتی نوێی لۆبنان بە سەرۆکایەتی موستەفا ئەدیب پێک بهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماکرۆن فشارەکانی خۆی بۆ سەر بەرپرسانی لوبنان چڕکردوەتەوە و دەیەوێت بەربەستەکان لە بەردەم پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لوبنان لابدات، بۆ کۆتایهێنان بە گەورەترین قەیرانی ئابووری کە لەدوای شەڕی ناوخۆ لە ساڵەکانی نێوان (١٩٧٥ -١٩٩٠ ) لە لوبناندا سەری هەڵدابێت.

لەلایەکی دیکەوە کەسێکی نزیک لە نەبییە بەڕی، سەرۆک پەرلەمانی لۆبنان رایگەیاند، ماکرۆن و بەڕی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی ئەو بەربەستانە لابدەن کە بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری دارایی دروست بووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ١ی ئەم مانگەدا ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لەمیانەی لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی Politico رایگەیاند، سێ مانگی داهاتوی ئەمساڵ دەبێت بە خاڵی بنەڕەتی وەرچەرخان لە لوبناندا، ئەگەر ئەو گۆڕانکارییە رووینەدا فەڕەنسا رێکاری سزادان بەرامبەر دەسەڵاتدارانی لوبنان دەگرێتەبەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە