پەیامی کورد... بەریتانیا ئیسماعیل قائانی دەخاتە لیستی سزاكانییەوە
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی پاكێجێكی نوێی سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت، دیارترین ئەو كەسانەشی كە بەر سزای بەریتانیا دەكەون، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانە.
رۆژی پێنجشەممە، 14-12-2023، دەیڤید كامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی هۆكاری پاكێجی نوێی سزاكان لە دژی ئێران، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: هەڵسوكەوتی رژێمی ئێران هەڕەشەیەكی قبووڵنەكراو دەخەنە سەر بەریتانیا و هاوبەشەكانمان.
حكومەتی بەریتانیا باس لەوە دەكات، ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەكردن لە هاووڵاتییانی بەریتانی و تێكدانی سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەرێگەی گرووپە چەكدارەكانی نزیكییەوە لەناویدا حەماس و جیهادی ئیسلامیی فەلەستینی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە