لە سنووری کرماشان ٧ کۆڵبەر بریندار بوون

لە سنووری کرماشان ٧ کۆڵبەر بریندار بوون

پەیامی کورد … لە سنووری کرماشان ٧ کۆڵبەر بریندار بوون

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لانیکەم ٥ کۆڵبەر بە هۆی کەوتنەخوارەی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە جادەی ڕوانسەر بۆ پاوە بریندار بوون و کۆڵبەرێکی دیکەش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی نۆڤەمبری ٢٠٢١ کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “جانەوەرە” سەر بە شاری مەریوان بە ناوی سەعید ڕەحیمی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ڕۆژی ڕابردووش کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی سەلاحەدین عەلی وەیسی لە سەر هەمان سنوور بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لاقی پێکرابوو.

لەلایەکی دیکەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبیلێک جۆری پراید کە هەڵگری کۆڵبەران بووە لە نزیک گوندی ملەپاڵنگانە لە جادەی ڕوانسەر بۆ پاوە لانیکەم ٥ کۆڵبەر بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ٥ کۆڵبەرە خەڵکی گوندی نیمەکارەی میراوا سەر بە سەلاسی باوەجانی بوو.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە