پەیامی کورد... ڕووسیا: ئەمریکا یاری بە ئاگر دەکات
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، دەبێت ڕۆژئاوا وریایی هەنگاوەکانی داهاتووی بێت و بەهیچ شێوەیەک بیر لە پێدانی سیستەمی مووشەکی هێمراس (HIMARS) بە ئۆکراینا نەکاتەوە و "ڕۆژئاوا بە مەبەست گشت کاتێک پرسی چەکی ئەتۆمی بۆ وڵاتەکەمان نوێدەکاتەوە و ئامنجیشیان تۆمەتبخشیەنەوە و دروستکردنی ئاڵۆزییە".
تۆڕی هەواڵی Russia Today بڵاوی کردۆتەوە سێرگێی ڕایبگۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، پێویستە ئیدی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاگاداری هەنگاوەکانیان بن و چیدیکە کار بۆ زیادکردنی بەربەرکانییەکانی و پێکدادانەکانی نێوان وڵاتەکەی و کیێڤ نەکەن.
ناوبراو وتویەتیشی: "ئەمریکا یاخود ئەوەتا هۆشیاریی نییە لەسەر ئەو کارانەی کە دەیانکات، یان ئەوەتا نازانێت پریشیکی ئەو ئاگرەی یاری پێدەکات دەکرێت هەموان بسوتێنێت".
ئەوەشی وتوە: "ئێستا کاتی ئەوەیە کە بەرپرسانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دوجار بە تەواوی بە هۆش، بیر و هەنگاوەکانیاندا بچنەوە و ئاگاییان بۆ هەنگاو، پێشهات و بڕیارەکانیانی داهاتویان هەبێت، ڕێگریشبکەن لەوەی بەربەرکانییەکان لەوە زیاتر گرژی بەخۆیانەوە ببین و بەهیچ شێوەیەکیش بیر لە پێدانی سیستەمی هێمراس (HIMARS) بە کیێڤ بەکەنەوە".
هەروەها لەبارەی ئەوەی ئایا ڕوبەڕوبنەوەی ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەبێتە هۆی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی؟، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاشکرایکردوە، "وڵاتانی ڕۆژئاوا بە مەبەست گشت کاتێک ئەم پرسی چەکی ئەتۆمییە بۆ وڵاتەکەمان نوێدەکەنەوە و بەوە تۆمەتبارمان دەکەن کە ئێمەین هۆکاری مەترسی بۆ بەکارهێنانی چەکە ناوەکییەکان".
وتویەتیشی: "ئەمە سەدانجارە بەرپرسانی ڕۆژئاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا ئاگاداردەکەینەوە کە دەستتێوەردانی ڕاستەوخۆ لە پرسی ئۆکراینا سزای قورسی بەدوادا دێت، بەڵام ئەوان گوێبیستی ئاگادارکردنەوەکانمان نین و خۆشیان دەبێت باجی ئەو هەستنەکردن بە بەرپرسیاریەتیەی خۆیان بدەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە